ئەمەریکا: سەرباز رەوانەی ئۆکرانیا ناکەین

ئەمەریکا
ئەمەریکا

K24 - هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، بەهیچ شێوەیە سەرباز نانێرنە ئۆکرانیا چونکە ئەمە لەبەرژوەندی ئەمەریکادا نییە.

ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە بەرژەوەندی ئەمەریکا نییە هێز رەوانەی ئۆکرانیا بکات بۆیە ئەمەریکا بەهیچ شێویەک هێز بۆ ئۆکرانیا نانێرێت.

بەگوتەی ئەو گوتەبێژە: پێیانوایە "رێگەی سەرکەوتنی ئۆکرانیا لەم شەڕەدا گەیاندنی چەک و هاوکاریی سەربازیی پێویستە بۆ ئەو وڵاتە".

راشیگەیاند، هەموو وڵاتێک ئازادە لەپێناو بەرژوەندی خۆیدا قسەبکات، بەڵام دەمەوێت سەبارەت بە ئۆکرانیا ئەم پرسە روون بێت، جۆو بایدن بەهیچ شێوەیەکی سەرباز نانێرێتە ئۆکرانیا، هەروەها سکرتێری گشتی ناتۆش بڕیاری ناردنی سەربازی بۆ ئۆکرانیا نەداوە.

میلەر گوتیشی: "پێمانوایە رێگەی سەرکەوتنی ئۆکرانیا لەم شەڕەدا لە کۆنگرێسەوە تێدەپەڕێت، هەربۆیە پێویستە کۆنگرێسی دەنگ لەسەر پرۆژەکەی سەرۆک بایدن بدەن بۆ گەیاندنی هاوکاری پێویستی سەربازیی بۆ ئۆکرانیا".

لە شوباتی ساڵی 2022، رووسیا هێرشی کردە سەر ئۆکرانیا و بەشێکی زۆری خاکەکەی داگیر کرد، بووە هۆی کوژرانی دەیان هەزار سەرباز و خەڵکی سڤیل لەگەڵ ئاوارەبوونی ملیۆنان ئۆکرانی، و لە چەند رۆژی رابردوو شەڕەکە پێی نایە ساڵی سێیەم و تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە.