کەشناسی: بەفربارین لە سلێمانی بەردەوام دەبێت

بێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
بێشبینییەکانی کەشوهەوای هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر

بەشى پێشبینى بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ چوارشەممە (28ی شوباتی 2024) لە پارێزگای سلێمانی بەفربارین بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، تەنیا لە سنوورى پارێزگای سلێمانی هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر و بارانێکى کەم، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان، بەڵام لە کاتەکانى ئێوارەدا دۆخی کەشوهەوا بۆ نیمچە هەور  دەگۆڕێت.

لە بارەی پلەکانی گەرما، کەشناسی ئاماژەیداوە، پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی رۆژی سێشەممە نزیک دەبێتەوە، بەڵام  لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە کەمێک پلەکانی گەرمان نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوا بۆ سبەی پێنج شەممە (29ی شوباتی 2024)، ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت  و پلەکانی گەرماش تاوەکوو نزیکەی دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە:

هەولێر 14

سلێمانی 9

دهۆک 14

زاخۆ 15

هەڵەبجە  9

کەرکوک  17

سۆران  11

حاجی ئۆمەران  1-

گەرمیان : 18