کەتائیبی قەسام: سەربازگەکانی ئیسرائیلمان بە 40 مووشەک بۆردومان کرد

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

کەتائیبی قەسام، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس، بۆردومانکردنی بارەگایەکی فەرماندەیی و سەربازگەیەکی فڕۆکەخانەی لە باکووری ئیسرائیل راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 28ـی شوباتی 2024، کەتائیبی قەسام، لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس بڵاویکردەوە، " لە باشووری لوبنانەوە بە 40 مووشەکی گراد، بارەگای لیوای 769ـی رۆژهەڵاتی کەمپی غەیبور، و سەربازگەی فڕۆکەخانەمان لە بەیت هەلەل ئیسرائیل بۆردومان کرد".

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە لە چوارچێوەی وەڵامدانەوەی کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیلە دژی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە و تیرۆرکردنی سەرکردەکان و براکانیان لە گەڕەکی باشووری لوبنان.

رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 200 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون. 

لە بەرامبەردا ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە، بەچڕی بۆردومانی کرد، کەتاوەکو ئێستاش شەڕ بەردەوامە، بەوهۆیەوە نزیکەی 100 هەزار کەس کوژران و برینداربوون