له‌تیف ره‌شید : ناتوانین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پشتگوێ بخه‌ین
K24- هەولێر:
سه‌رۆككۆماری عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق چه‌ندین ساڵه به‌هۆی رووبه‌ڕووبوونه‌وه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان ده‌ناڵێنێت. گوتیشی: "هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر ره‌تكراوه‌یه". هاوكات گوتیشی: "ناتوانین په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پشتگوێ بخه‌ین".
له‌تیف ره‌شید سه‌رۆككۆماری عێراق له‌میانه‌ی دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی (الحدث)ـی عه‌ره‌بی رایگه‌یاند، دابینكردنی سه‌قامگیری و ئاسایش بۆ عێراق، زامنی گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی بۆ ریز كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی.
ره‌شید ئه‌وه‌شی باسكرد، په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشه.
سه‌رۆككۆماری عێراق پێیوایه بوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌و وڵاته كراوه، بۆیه ده‌رچوونی ئه‌و هێزانه پێویسته به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ پارته سیاسییه عێراقییه‌كان و په‌رله‌مان بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بوونی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق په‌یوه‌سته به بوونی داعش، كه هێزێكه له ئێستاشدا مه‌ترسییه بۆسه‌ر عێراق.
له‌تیف ره‌شید باسی له‌وه‌شكرد، گه‌شبینم به‌وه‌ی پرسی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق به رێككه‌وتن به‌م نزیكانه ده‌كرێت و گوتی: "په‌یوه‌ندییه‌كی دیپلۆماسی، سیاسی و ئابووری باشمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا پێویسته، ناتوانین ئه‌و په‌یوه‌ندییانه پشتگوێ بخه‌ین".
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران، ره‌شید رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی ئایینی و بازرگانیمان له‌گه‌ڵ تاران هه‌یه و ده‌ڵێت، به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان، ئازارمان كێشا و كاریگه‌ری خراپی كردووه‌ته‌سه‌ر عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: "هێرشه‌كانی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق په‌یوه‌سته به كاره "دوژمنكارییه‌كان"ـی غه‌ززه".
تایبه‌ت به هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆسه‌ر هه‌ولێر رایگه‌یاند، هێرشه‌كه ره‌تكراوه‌یه، سنووره‌كنمان له‌گه‌ڵ ئێران سه‌لامه‌ته و رۆژانه چاودێری ده‌كرێت.