سه‌رۆکی ئه‌رمینیا و ئومێد خۆشناو سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كه‌ن
K24 - هەولێر:
سه‌رۆکی ئه‌رمینیا له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌كات و خۆشحاڵی خۆی به‌رامبه‌ر به به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی قه‌ڵای هه‌ولێر وه‌ك شوێنه‌وارێكی مێژوویی و گه‌شتیاریی ده‌ربڕی.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 29ـی شوباتی 2024) ڤاهاگن خاچاتوریان، سه‌رۆکی ئه‌رمینیا كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی له هه‌رێمی كوردستانه، دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سه‌ردانی قه‌ڵای هه‌ولێری كرد.
سه‌رۆکی ئه‌رمینیا و پارێزگاری هه‌ولێر به‌یه‌كه‌وه چه‌ند شوێنێكی گه‌شتیاریی قه‌ڵای هه‌ولێریان به‌سه‌ركرده‌وه. ڤاهاگن خاچاتوریان خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانیكردنی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر و قه‌ڵای هه‌ولێر ده‌ربڕی.
یه‌كێك له شوێنه‌وارییه مێژوویه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، قه‌ڵای هه‌ولێره و به گوێره‌ی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان، ژیان له‌م قه‌ڵایه بۆ پێش له شه‌ش هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ڕووبه‌ری قه‌ڵای هه‌ولێر 110 هه‌زار مه‌تر دووجایه، ئه‌م قه‌ڵایه ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری گرنگه و ده‌یان شوێن له ناو قه‌ڵا دۆزراونه‌ته‌وه كه مێژووی به‌رده‌وامی ژیانیان له‌و قه‌ڵایه سه‌لماندووه. شوورایه‌ك له قه‌ڵا هه‌یه كه یه‌كێكه له و پارچه شوێنه‌وارییانه‌ی له قه‌ڵات دۆزراونه‌ته‌وه و مێژووه‌كه‌ی بۆ سێ هه‌زار ساڵ ده‌گه‌ڕێته‌وه، له قه‌ڵای هه‌ولێر په‌رستگای عه‌شتار و ده‌یان هێما هه‌ن كه ده‌ریده‌خه‌ن هه‌زاران ساڵه قه‌ڵای هه‌ولێر لانكه‌ی ژیانی شارستانیه‌ت.
قه‌ڵای هه‌ولێر له حوزه‌یرانی ساڵی 2014 له‌لایه‌ن ڕێکخراوی یونیسكۆی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لیستی كه‌له‌پووری جیهان داندرا، پێشتریش حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پێناو ڕه‌سه‌نایه‌تی و پارێزگاریكردن له پێگه‌ی مێژووی قه‌ڵا له ساڵی 2007 ـوه ده‌ستی به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قه‌ڵا كردبوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی شوبات، ڤاهاگن خاچاتوریان، سه‌رۆکی ئه‌رمینیا لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی کوردستان و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لێ‌کرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، 29ی شوبات، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە ڤاهگن خاچاتوریان، سەرۆكی ئەرمینیا كرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا سەرۆكی ئەرمینیا ستایشی پێشكەوتن و ئارامیی هەرێمی كوردستانی كرد و رۆڵی سەرۆك بارزانیی لە ڕەخساندنی ژینگەیەكی ئارام و پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان لە هەرێمی كوردستان و هەروەها ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕۆیی بەرز نرخاند.