فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان:كوشتنی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی دهۆك حاڵه‌تێكی مه‌ترسیداره
K24 – هه‌ولێر:
فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی كوردستان، كوژرانی رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ی دهۆك به حاڵه‌تێكی مه‌ترسیدار و ناته‌ندروست ناو ده‌بات و له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ڵوێستی فراكسیۆنه‌كه‌یان له‌وباره‌یه‌وه خستووه‌ته ڕوو.
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه وه‌ك فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان پاڵپشتیی تەواوی ڕێككارە یاساییەكان دەبین، بۆ دۆزینەوەی بكوژانی ئه‌و رۆژنامه‌نووسه و بەسزاگەیاندنیان".
"د. محەممەد عەلی" گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە بارەی كوشتنی "ویدات حوسێن" به‌ناوی فراكسیۆنی پارتییه‌وه له په‌رله‌مانی كوردستان، ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه له‌باره‌ی كوژرانی ئئه‌و هاونیشتیمانیه‌ی شاری دهۆك، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی بۆ خانەوادە و هاوڕێكانی، ڕایدەگەیاندووه كە، ئەو حاڵەتە بە حاڵەتێكی ناتەندروست و مەترسیدار دەزانین و پاڵپشتیی تەواوی ڕێككارە یاساییەكان دەبین، بۆ دۆزینەوەی بكوژانی و بەسزاگەیاندنیان".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه "لە ماوەی ڕابردوودا، لەگەڵ دەزگا پەیوەندارەكان لە پەیوەندیی بەردەوامدا بوون و تا ئێستایش لێكۆڵینەوە لەو كەیسە بەردەوامە، دوای تەواوبوونی لێكۆڵینەوەكانیش ڕای گشتی لە تەواوی كەیسەكە ئاگادار دەكرێتەوە".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه لیژنه‌ی رۆشنبیری و راگه‌یاندن و هونه‌ر له په‌رله‌مانی كوردستان، له‌باره‌ی كوژرانی رۆژنامه‌نووس "ودات حسێن" له شاری دهۆك و بۆمب هه‌ڵدانه به‌رده‌م ماڵی"ئه‌میر خانه‌قینی" ناڕه‌زاییان ده‌برێووه و به توندی ئه‌و كرده‌وانه‌یان شه‌رمه‌زرار كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه داوایان له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كردووه كه لێكۆڵینه‌وه‌ی جددی و به‌په‌له له‌و تاوانانه بكه‌ن و تاوانباران به سزای خۆیان بگه‌یه‌نن، و هه‌وڵه‌كانیان چڕتر بكه‌نه‌وه بۆ پاراستنی گیانی رۆژنامه‌نووسان.