شه‌مخانی: بارزانی سیاسه‌تمه‌دارێكی هۆشمه‌ند و خه‌باتگێڕێكی ماندوونه‌ناسه
K24 – هه‌ولێر
وه‌زیری ناوخۆی حكومەتی هه‌رێمی كوردستان كه‌ریم سنجاری و سكرتێری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران عه‌لی شه‌مخانی په‌یوه‌ندییه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ڵا به‌تایبه‌تی رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنوور تاوتوێ ده‌كه‌ن.
سنجاری له سه‌ردانێكدا له تارانی پایته‌ختی ئێرانه كه له‌گه‌ڵ شه‌مخانی كۆ بووه‌وه. به‌پێی میدیاكانی ئێرانی پرسه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوو ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی شه‌مخانی و سنجاری بووه.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئیرنای ئێرانی، شه‌مخانی كه به نوێنه‌ری خامه‌نه‌یی له ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ناساندووه، سوپاسی رۆڵی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعوود بارزانی كردووه بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیران و هه‌رێمی كوردستان و به سیاسه‌تمه‌دارێكی هۆشمه‌ند و خه‌باتگێرێكی ماندوونه‌ناس وه‌سفكردووه.
هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر پشتیوانیی ئێران له هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق كردووه كه سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌مباره‌وه نه‌گۆڕاوه، به‌تایبه‌تی له ره‌وشه سه‌خت و قه‌یراناوییه‌كاندا.
له لایه‌كی تره‌وه نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سنوور له نێوان هه‌ردوو لا ده‌ربڕی و گوتی: " جموجوڵی گرووپه‌كانی نه‌ریتی دژی شۆرش، له سنووری هاوبه‌شی ئێران و هه‌رێمی كوردستان به پشتگیری ده‌زگا جاسووسییه‌كانی ناوچه‌یی و جیهانی بووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ناوی ئه‌و گرووپانه یان ئه‌و وڵاتانه ئاشكرا بكات كه به پشتیوانی له حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان تۆمه‌تباریان كردووه.
هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدانی هاوكاری ئابووری نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان بە به‌رزكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی له هه‌رێمی كوردستان و هاوكاری هاوبه‌ش نێوان هه‌ردوو لا بۆ پاراستنی ناوچه سنوورییه‌كان به‌سته‌وه.
هه‌ر به‌پێی میدیاكانی ئێرانی، كه‌ریم سنجاری سوپاسی هاوكارییه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران له بواری ئه‌منی، سیاسی و ئابووری بۆ هه‌رێمی كوردستان كردووه و پێداگری له‌سه‌ر هه‌ستیاربوونی هه‌رێمی كوردستان بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران كرد، كه رێگه به جموجوڵی هیچ گرووپێك له ناوچه سنوورییه‌كان نادات.
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، شه‌ڕی دژی تیرۆر له كاره پێشینه‌كانی هه‌رێمی كوردستان وه‌سفكرد و رایگه‌یاند: "كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك هاوپه‌یمانی ستراتیژی عێراق تا ئێستا رۆڵێكی سه‌ره‌كی له شه‌ری دژی تیرۆر هه‌بووه، كه به‌ردوامبوونی ئه‌و رۆڵه بۆ پاككردنی ته‌واوی عێراق له تیرۆریستانی ته‌كفیری چاره‌نووسسازه".