سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا
کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بریکاری وەزیری بەرگری ئەمەریکا

K24 – هەولێر:

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە درێژەی سەردانەکەی بۆ واشنتن، لەگەڵ بریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هارکاریکردنی پێشمەرگە.

رۆژی پێنجشەممە (29ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پێنتاگۆن، لەگەڵ ساشا بەیکەر، بریکاری وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا بە وەکالەت کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە سێلست واڵندەر، یاریدەدەری وەزیری بەرگری بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتی ئامادەی بوو، دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پاراستنیی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پشتیوانیی و هارکاریکردنی پێشمەرگە لە ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بەگشتی.

پشتگیریکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

0
0
0
0
0