نێچیرڤان بارزانی و رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان کۆبوونەوە
K24 – هەولێر:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە و پەیوەندییەکان و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێکرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له میانی به‌شداریکردنیان له کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیادا، ئه‌مشه‌و هه‌ینی (1ـی ئاداری 2024) نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆککۆماری تورکیا، کۆبووه‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ده‌رباره‌ی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کان و هاریکاریی هاوبه‌شی تورکیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی له بواری بازرگانی و ئابووریدا، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ی دۆخی سیاسی و ئه‌منیی عێراق و هه‌رێمی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه.
هه‌ردوولا باسیان له ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی دۆخی ئاڵۆزی ناوچه‌که و پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له غه‌ززه کرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له گرنگیی هه‌وڵ و هاریکاریی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئاشتیانه‌ی کێشه‌کان به گفتوگۆ و ده‌رفه‌ت و ڕێگه دیپلۆماسییه‌کان کرده‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە، مه‌ترسییه‌کانی تیرۆر و چه‌ند پرسێکی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوو.