سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و براین نیلسن باس لە پرۆژەی هەژماری من دەکەن

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و براین نیلسن
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و براین نیلسن

K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە و باسیان لە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پرۆژەی هەژماری من کرد.

رۆژی هەینی (1ـی ئاداری 2024) لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ براین نیلسن، جێگری وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا بۆ کاروباری پەیوەندیدار بە تیرۆر و هەواڵگری دارایی کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و پشتیوانیکردنی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی سیستەمی دارایی و کەرتی بانک و پڕۆژەی (هەژماری من) و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوازییە گشتییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.

0
0
0
0