د. جگەر هەرکی: دەبێت ئەمەریکا رۆڵی خۆی بگێڕێت لە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

مامۆستایەکی زانکۆ رایگەیاند، دەبێت ئەمەریکا رۆڵێکی یەکلا کەرەوەی هەبێت، چونکە حکومەتی عێڕاق تەنیا ئەوەی سەلماند هەوڵی چەند ئەجێندایەکی سیاسیی هەبووە لە راگرتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ شەممە، 2ـی ئاداری 2024، د. جگەر هەرکی، مامۆستای زانکۆ، لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، ئەمەریکا بۆی دەرکەوت راگرتنی هەناردەکردنی نەوت بۆ جیهان نابێتە چارەسەری کێشەکان، ئەوەی ئێستاش دەبینرێت حکومەتی عێراق هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان. بەتایبەت ئەو گرفتانەی کە پەیوەستە بە مووچە و بودجەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.

بە گوتەی ئەوانە: گرفتێکی کە "رێژەیەکی زۆر کۆمپانیایی نێودەوڵەتی لە کوردستان کاردەکەن بە شێکیان کۆمپانیایی ئەمەریکین ئەوانە فشارییان هێناوە، چونکە ئینڤێستێکی زۆر گەورەیەن کردووە لە کەرتی  نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆریش لەو ستافانە بیانین هەموویان بێکار بوون و ئەمە کاریگەرییەکی گەورەی دروستکردووە".

جگەر هەرکی دەڵێت: بە بڕوای من دەبێت "ئەمجارە ئەمەریکا رۆڵی خۆی بەیەکجاری بگێڕێت و ئەم کێشە چارەسەر بکات، نەبێتە گرفت لەبەردەم داهاتوو بوودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان".

رایگەیاند، ئەو سەردانەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا سەردانێکی گرنگ بوو. ئەوەی بەرپرسانی ئەمەریکا باسی دەکەن کە کۆبوونەوەکان دەبێت کێشەکان چارەسەربکەن، یەکێکش لە کێشە گەورەکانی کوردستان کێشەی ئابوورییە، ئەویش پەیوەستە بە کەرتی نەوتەوە بەتایبەت ئەو کۆمپانیایانەی لێرە کاردەکەن و ئەو داهاتەی کە پێویستە هەبێت بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مووچەخۆران. دەبێت ئەمجارە ئەمەریکا رۆڵێکی یەکلا کەرەوەی هەبێت، چونکە حکومەتی عێڕاق تەنیا ئەوەی سەلماند هەوڵی چەند ئەجێندایەکی سیاسیی هەبووە لە راگرتنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان.