شڤان پەروەر کۆنسێرتێکی فراوان لە هەولێر ساز دەکات

شڤان پەروەر هونەرمەند
شڤان پەروەر هونەرمەند

K24 – هەولێر

هونەرمەند شڤان پەروەر رایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا کۆنسێرتێک لە هەولێر ساز دەکات و چەند گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، 2ـی ئاداری 2024، شڤان پەروەر، هونەرمەند بە کوردستان24 رادەگەیەنێت، جیاواز لە گۆرانی و سروودە نیشتمانیەکانی، لەگەڵ دەزگایەکی رۆشنبیری و هونەری رێککەوتووە بۆ ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی فراوان لە هەولێری پایتەخت و بەنیازە لە ئایندەیەکی نزیکدا ئامادەکاری بۆ کۆنسێرتە هونەرییەکەی بکات.

هەروەها بە کوردستان24یشی راگەیاند، لە میانی ئەو پڕۆژە هونەرییەدا چەند گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

شڤان پەروەر ئەوەی خستە روو، لەگەڵ بەشی رۆشنبیری و کولتووری زانکۆکانی جیهان گەیشتوونەتە رێککەوتنێک دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزانی پیرۆز بە بەشداری گروپێکی موزیسیان، کە لەگەڵ خۆیدا بەشداری چەندین ئاهەنگی هونەرییان کردووە کۆنسێرتەکەی ئەنجام دەدات.

بەگوتەی ئەوان: "پڕۆژە هونەرییەکەم دوای ئەوە گەڵاڵە کردووە، کە بە سەردانێک ئەو شوێنە هونەرییە هونەری مەعریفیانەم بەسەر کردووەتەوە و تابلۆ و هۆڵە شێوەکاری و چالاکییە هونەرییەکانی وەک میوزیک و سەمای مەولانەیی و دەیان کار و پڕۆژە جوانم لەم ناوەندە رۆشنبیریی و فکرییەدا بینیووە. هەر بۆیە بڕیارمدا، کە کارێکی هونەری بەرفراوان ئەنجام بدەم، کە خزمەتێکی دیکە بە هونەری کوردی دەکات.