لاڤین نووری گۆرانییەکی 'عەلی مەردان' دەڵێتەوە

لاڤین نووری، هونەرمەندی گۆرانیبێژ
لاڤین نووری، هونەرمەندی گۆرانیبێژ

K24 – هەولێر:

لاڤین نووری، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، گۆرانی (شەو و رۆژ)ـی هونەرمەندی کۆچکردوو عەلی مەردان دەڵێتەوە و دەیکات بە ڤیدیۆ کلیپ، ئەو گۆرانییەشی بە هاوکاری ئاوازدانەر هەڵکەوت زاهیرە.

لاڤین نووری، هونەرمەندی گۆرانیبێژ ، دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: هەڵکەوت زاهیر هاوکاری کردووە لە تۆمارکردنی ئەو گۆرانییە و بڵاوکردنەوەی، کە ئەمە سێهەم بەرهەمی بڵاوکراوەی منە کە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوی بکەمەوە.

هاوکات دەڵێت: ئەو بەرهەمەم لەئاوازی هەڵکەوت زاهیر و لە ئامادەکاری سەرکان تەنکە و بەشیر ئازاد کاری دەرهێنانی بۆ کردووە.

لاڤین نووری، خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ، خەڵکی شاری کەرکووکە و خاوەنی سێ بەرهەمی تۆمارکراوە و نوێترین بەرهەمیشی گۆرانییەکی هونەرمەندی کۆچکردوو "عەلی مەردان"ـی بەناوی "شەو و ڕۆژ" بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاوکردووەتەوە.