زێلێنسكی بۆ وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا: فریامانكه‌ون
K24 – هەولێر:
دوای كوژرانی حه‌وت كه‌س به‌هۆی بۆردومانه‌كانی رووسیا بۆسه‌ر شاری ئۆدیسا و چه‌ند شارێكی دیكه ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی روو له وڵاتانی رۆژئاوا رایگه‌یاند، "فریامانكه‌ون و سیسته‌می دژه مووشه‌كمان پێبده‌ن".
زێلێنسكی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، "له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته ئاسمانی ئۆكرانیا و خه‌ڵكه‌كه‌ی له هێرشه‌كانی رووسیا بپارێزین و تكایه سیته‌می دژه مووشه‌كمان پێبده‌ن".
دوای تێپه‌ڕینی دووساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ئۆكرانیا، دووباره زێلێنسكی داوا له هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌كات چه‌ك و تفاقی به‌خێرایی پێبده‌ن، هه‌روه‌ها هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له كۆنگرێس بووه‌ته دوو به‌ره (دیموكرات و كۆماری)ـیه‌كان.
زێلێنسكی له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "سه‌ركه‌وتنی ئۆكرانیا به‌سه‌ر رووسیا له‌سه‌ر هاوكارییه‌كانی وڵاتانی رۆژئاوا و ئه‌مه‌ریكا وه‌ستاوه".
له 24ـی شوباتی 2022، به فه‌رمانی ڤلادیمێر پوتنی سه‌رۆكی رووسیا هێرشكرایه‌سه‌ر خاكی ئۆكرانیا و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران كه‌س له سه‌ربازان و هاووڵاتیان كوژراون و ملیۆنه‌ها ئۆكرانیش ئاواره‌ی وڵاتانی ئه‌وروپی بوون، تا ئێستاش ئه‌و جه‌نگه به‌رده‌وامه.