له‌ دهۆك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان كرایه‌وه‌

K24 – هەولێر:

له‌ پارێزگای دهۆك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ چاره‌سه‌ركردنی شێرپه‌نجه‌ی منداڵان (چاندنی مۆخی ئێسك) كرایه‌وه‌.

به‌ ئاماده‌بوونی عه‌لی ته‌ته‌ر پارێزگاری دهۆك و به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی عێراق، له‌ پارێزگای دهۆك نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی‌ شێرپه‌نجه‌ی منداڵان (چاندنی مۆخی ئێسك) كرایه‌وه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌مجۆره‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌ پارێزگای دهۆك ده‌كرێته‌وه‌.

وا بڕیاره له‌ داهاتووێكی نزیكدا ئامێر و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌ دابین بكرێت و نه‌خۆش تێیدا چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت.

پێشتریش سامان به‌رزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، لەساڵی 2023 تووشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان، 9911 کەس بوون.

بەپێی ئاماره‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی، لە ساڵی 2023، لە پارێزگای دهۆک 1180 و به‌رێژه‌ی 12% کەس تووشی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ بوونه‌.