سزایەکی قورس چاوەڕێ بێلینگهام دەکات

جود بێلینگهام گۆڵکاری یانەی ریاڵ مەدرید
جود بێلینگهام گۆڵکاری یانەی ریاڵ مەدرید

لە یاریی نێوان ریاڵ مەدرید و ڤالێنسیا، بەهۆی رەتکردنەوەی سێیەم گۆڵی مێرنگی جود بێلینگهام دوای یارییەکە، سوکایەتی بە خێل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەکە دەکات، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت گۆڵکارەکەی یانە شاهانەکە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

ریاڵ مەدرید لە گەڕی 27ـی لالیگا و لە یاریگای مێستایا بووە میوانی ڤالێنسیا، ئەم یارییە بە ئەنجامی 2-2 کۆتایی هات. لە کۆتا خولەکەکانی یارییەکە جود بێلینگهام گۆڵکاری ئەم وەرزە خولەکە لە ریزەکانی مێرنگی، توانی گۆڵی سێیەم بکات، بەڵام چەند چرکەیەک پێش ئەوەی گۆڵەکە بکرێت، ناوبژیوانی یارییەکە فیکەی کۆتایی لێدا و گۆڵەکە هەژمار نەکرا.

بەهۆی رەتکردنەوەی گۆڵەکە، یاریزانانی ریاڵ مەدرید رەخنەیەکی زۆریان لە بڕیاری خێل مانزانۆ ناوبژیوانی یارییەکە گرت، لەو کاتە گۆڵکارەکەی یانە شاهانەکە قسەی توندی بە ناوبژیوان گووت و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یاریزانە تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

سەرچاوەکانی ئیسپانیا بڵاویان کردووەتەوە، ئەگەر نابژیوانی یارییەکەش لە راپۆرتەکەی ئاماژە بە قسەکانی بێلینگهام نەکات، لە گرتە ڤیدیۆکان بە ئاسانی دیارە کەو ئەو یاریزانە قسەی نەشیاو بە نابژیوان دەڵێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت گۆڵکارەکەی ئەم وەرزەی لالیگا بۆ سێ یاریی سڕ بکرێت.