لیبرۆن جەیمز گەیشتە 40000 خاڵ

لیبرۆن جەیمز ئەستێرەکانی تیپی باسکەی لۆس ئانجلۆس لیکەرز
لیبرۆن جەیمز ئەستێرەکانی تیپی باسکەی لۆس ئانجلۆس لیکەرز

لیبرۆن جەیمز، ئەستێرەی تیپی باسکەی لۆس ئانجلۆس لیکەرز بەردەوامە لەسەر شکاندنی ژمارە پێوانەییەکان و ئەمجارەشیان لە یاریی بەرامبەر دێنڤەر ناگێتس، ریکۆردێکی دیکەی تۆمار کرد.

لە بەردەوامی خولی باسکەی ئەمریکا، لۆس ئانجلۆس لیکەرز لە یاریگای خۆی میوانداری دێنڤەر ناگێتسی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی 114-124 خاڵ دۆڕاند.

ئەم یارییە بۆ لیبرۆن جەمیز ئەستێرەکی خولی باسکەی ئەمریکا جیاواز، ئەو یاریزانە توانی بە تۆمار کردنی 26 خاڵ، ژمارەی خاڵەکانی لە کاروانی وەرزشی لە خولەکە، بگەینێتە 40000 خاڵ.

خاوەنی ژمارەی پێوانەیی زۆرترین خاڵ لە خولی باسکەی ئەمریکا، پێشتر بە ناوی کەریم عەبدولجەبار بوو، ئەو یاریزانە خاوەنی 38387 خاڵ، بەڵام جەیمز ئەم ریکۆردەی لە مانگی شوباتی ساڵی رابردوو بە ناوی خۆیەوە کرد.

لیبرۆن جەیمز 21 یەک وەرزە لەسەر یەک لە خولی باسکەی ئەمریکا ناسراو بە NBA یاریی دەکات. ئەو یاریزانە 39 ساڵانە ژمارەیەکی دیکەی پێوانەییشی لەم یارییە تۆمار کرد، بووە یەکەم یاریزانە لە مێژوودا 1205 یاریی زیاتر لە 10 خاڵ تۆمار بکات.