داینگەیەکی حکومی لەشاری هەڵەبجە کرایەوە

K24 - هەولێر

وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەر ئەمڕۆ ئێمە داینگەیەکی حکومیمان لەشاری هەڵەبجە کردەوە کە خزمەتێکی زۆری خەڵکی ئەو شارە دەکات، دەشڵێت: داینگەکە جێگای 40 منداڵ دەبێتەوە.

کوێستان محەمەد، وەزیری کاروکاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی تایبەت بە کوردستان24ـی راگەیاند، لە هەڵەبجە یەک داینگەی ئەهلی هەبووە، هەر ئەمڕۆ ئێمە داینگەیەکی حکومیمان کردەوە کە خزمەتێکی زۆری خەڵکی هەڵەبجە دەکات، بەتایبەتی ئەو خێزانانەی مامۆستا و فەرمانبەرن پێویستیان بەوەیە منداڵەکانیان لە دایەنگەیەک سەرپەرشتی بکرێن.

ئەو وەزیرە گوتیشی: سبەی دەرگای ئەو داینگەیە بەرووی خێزانەکانی هەڵەبجە دەکرێتەوە بۆ ئەوەی بێن منداڵەکانیان تۆمار بکەن. ئاماژەی بەوەشکرد، بە گوتەی سەرپەرشتیارانی داینگەکە جێگای 40 منداڵ دەبێتەوە.