عوسمان محەممەد: رێککەوتنی هاوبەش لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و ئەمەریکادا هەیە

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە هاوکار و هەمانگی هێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە و هەروەها رێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 3ـی ئاداری 2024، لیوا عوسمان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری لە وەزارەتی پێشمەرگە لە میانەی گەشتێکی هەواڵی کوردستان24 رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگە رۆڵییان هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ناوچەکە بەگشتی بەتایبەتیش لەو سنوورانەی کە دەکەونە سنووری پێشمەرگەوە لە ماوەیەکی کەمدا توانییان ئەو پێشرەوییانەی تیرۆرستان لە تەواوی عێراقدا رابگرن رۆڵیان هەبێت لە کەمکردنەوەی تواناکانی تیرۆرستان.

بەگوتەی ئەوان: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا هاوکار و هەمانگی زۆر باشی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانی کردووە. توانیویەتی لە رێگای ئاسمانی و زەویەشەوە هاوکاری بکات. بێگومان ئەوبایەخەی کە ئەوکات ئەم پەیوەندییانەی تێیدا دروستبوو ئێستا ماوەتەوە و پێمان وانییە ئێستا هەموو ئەمانە لە هزری ئەمەریکییەکان بسڕێتەوە، چونکە هاوبەش لەنێوانماندا بوو بەوەی گەورەترین گرووپی تیرۆرستی لەسەر ئاستی جیهاندا لەناو ببرێت".

لیوا عوسمان محەممەد دەڵێت: "لە ئیستادا هاوکاری و هەماهەنگی هێزەکانی ئەمەریکا بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامە. لە پڕۆسەی راوێژکاری و لۆجستی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە، ئەوان درێخییان نەکردووە. رێککەوتنێکی هاوبەش لەنێوان هەردوولادا هەیە. بەپێی ئەو رێککەوتننامەیە و ناوەڕۆکی رێککەوتنەکە هاوکاری و کۆمەکەکان بەردەوام دەبێت تاکو ساڵی 2026."

راشیگەیاند، بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان هێزێکی بەهێز سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای کردووە، دووشاندی دیکەی وەزارەتی پێشمەرگەش لەناو ئەمەریکان، بێگومان ئەمە نیشانەی بایەخدانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە بە هێزەکانی پێشمەرگە.