پارچە میوزیکی 'شنه‌یه‌ك بۆ ره‌شماڵه‌كه‌ی مه‌زهه‌ری خالقی' بڵاوکرایەوە
K24 – هەولێر:
سێ میوزیکژەنی کەرکووک، وەک رێزێک بۆ هونەرمەندی کورد "مەزهەری خالقی" پارچە میوزیکێکیان بەناوی " شنه‌یه‌ك بۆ ره‌شماڵه‌كه‌ی مه‌زهه‌ری خالقی" بڵاوكرده‌وه.
شیشار ئەسوەد، میوزیکژەن، دەربارەی کارە میوزیکییەکەیان بە کوردستان24ی راگەیاند، لەگەڵ هەردوو هونەرمەند کاروان محەممەد تەیفوور بە ئامێری کەمانچە و رزگار محەممەد رەئووف بە ئامێری شمشاڵ و خۆشم بە ئامێری عوود، پارچە میوزیکی 'شنه‌یه‌ك بۆ ره‌شماڵه‌كه‌ی مه‌زهه‌ری خالقی'مان بڵاوكرده‌وه.
دەشڵێت: هه‌رسێ هونه‌رمه‌ند به گرنگمان زانی گۆرانییه كوردییه‌كان به‌شێوه‌ی میوزیكیش هه‌بن، تا ئه‌و میلۆدییه كوردییانه هه‌میشه بكه‌وێته به‌رگوێی گوێ‌گران، هیوای ئه‌وه‌شمان هه‌یه له داهاتوودا هه‌مان كار وه‌ك میوزیك، بۆ هه‌ندێك له گۆرانییه ناودار و كۆنه‌كان بكه‌ین.
ئەو میوزیکژەنە ئاماژەی بەوەدا، "پێمان خۆش بوو وه‌ك رێزێك بۆ مامۆستا مەزهەری خالقی، ئه‌و گۆرانییه هه‌ڵبژێرین و به‌رجه‌سته‌ی ده‌نگی كه‌مانچه و عوود و شمشاڵی بكه‌ین، هاوكات وه‌كو به‌رهه‌مێكی هونه‌ری بۆ ئه‌رشیڤی خۆمان و هاوكات خزمه‌تی هونه‌ری نوێی كوردی پێ بكه‌ین".