ته‌ندروستی غه‌ززه: ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 30410 كه‌س
K24 - هەولێر:
تاكو ئێستا هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه نوێترین ئاماری كوژراوان و بریندارانی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، له 24 كاتژمێری رابردوودا 90 كه‌س به‌هۆی هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیل كوژراون، به‌و پێیه‌ی كۆی ژماره‌ی كوژراوان له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه له 7ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه گه‌یشته 30410 كه‌س.
ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، ژماره‌ی بریندارانیش گه‌یشته 71700 كه‌س.
نزیکەی پێنج مانگە شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە، ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا چاوی لەوەیە پێش رەمەزان ئاگربەست رابگەیێنرێت.
کۆشکی سپیش ئاشکرایکرد، نزیکە حەماس و ئیسرائیل لەسەر ئازادکردنی 40 بارمتە لە بەرامبەر شەش رۆژ ئاگربەست، رێکبکەون.