سوودانی جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك ده‌كاته‌وه
K24 – هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه و تێیدا جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكان بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك كرایه‌وه.
له‌میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقدا هاتووه: ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه 3ـی ئاداری 2024)، محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ هێزه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له به‌رده‌وامی گفتوگۆكردنی نێوان هێزه سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك و گه‌یشتن به كارنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش كرایه‌وه.
هه‌روه‌ها دوو هه‌فته‌ش دیاریكرا بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه براوه‌كانی كه‌ركووك له‌سه‌ر رێككارێكی یه‌كگرتوو رێبكه‌ون.
هه‌روه‌ها سوودانی رایگه‌یاند، گرنگه گفتوگۆی نێوان هێزه سیاسییه‌كان له پێناو پاراستنی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی شاری كه‌ركووك به‌رده‌وام بێت.
پێشتریش سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگه‌یاندبوو، دەمانەوێت مافی هەموو لایەک لە کەرکووك پارێزراو بێت.