نوێنه‌رى پۆتين سه‌ردانى تاران ده‌كات

میخائیل بوگدانۆف، نوێنەری سەرۆك كۆماری رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەمشەو دەگاتە تاران و بڕیارە سبەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جەواد زەریف، كۆببێتەوە.

K24 – هه‌ولێر:

میخائیل بوگدانۆف، نوێنەری سەرۆك كۆماری رووسیا و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، ئەمشەو دەگاتە تاران و بڕیارە سبەی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران محەممەد جەواد زەریف، كۆببێتەوە.

باڵیۆزخانەی رووسیا لە تاران رایگەیاندووە، میخائیل بوگدانۆف، ئەمشەو دەگاتە تاران و بڕیارە سبەی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران و حوسێن جابر ئەنساری جێگری وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ بۆ كاروبارى عەرەبی و ئەفریقيا گفتوگۆ بكەن.

بە پێی ھەواڵی باڵیۆزخانەی رووسیا، ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەیان، پرسی دوایین گۆڕانكارییەكان و قەیرانی وڵاتانی ناوچەكە دەبێت.

پێشتر وەزیری دەرەوەی ئێران لە سەردانی بۆ توركیا، داوای كۆبوونەوەی سێ لایەنەی توركیا، رووسیا و ئێرانی كردبوو بۆ چارەسەری قەیرانی سووریا.