داوا لە ئێران دەکرێت دەستوەرنەداتە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی

ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو
ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو

K24 - هەولێر

ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو داوا لە ئێران دەکەن خۆی بەدووربگرێت لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاداری 2024، وەزیرانی دەرەوەی ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو خولی 159یەمی کۆبوونەوە و دیدارەکانیان لە قەتەر ئەنجامدا، لە راگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەکانیان داوایان لە ئێران کرد خۆی بەدووربگرێت لە دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی عەرەبی.

لای خۆیەوە، ئەنجومەنی هاریکاری کەنداوە بە نیگەرانییەوە لە پێشهاتەکانی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران دەڕوانێت و ئامادەیی خۆشی بۆ هەرجۆرە گفتوگۆیەک لەمبارەیەوە دەردەبڕێت.

هەروەها داوای وەڵامدانەوەی هەرجۆرە کردارێکیش دەکەن ببێتە هۆکاری دروستبوونی مەترسی لەسەر ئاسایشی دەریایی و چالاکییە بازرگانییەکان لە ئاوەکانی کەنداو.

ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو، رێکخراوێکی ھەرێمی سیاسی، ئابووری، سەربازی و ئاساییشی عەرەبیە. پێک دێت لە شەش وڵاتانی کەنداو، کە بریتین لە عەرەبستانی سعوودی، عومان، میرنشینە یەکگرتووە عەرەبیەکان، کووەیت، قەتەر و بەحرەین، بەوەش ئەو وڵاتانە زۆرینەی رووبەری نیمچە دوورگەی عەرەب پێکدینن، لە 25ـی ئایاری ساڵی 1981ز لە شاری ئەبووزەبی ئیمارات دامەزراوە.

سەرجەم ئەندامانی ئەنجومەنی ھاریکاری وڵاتانی کەنداو بە شێوەی پادشایەتی بەڕێوە دەچن، جگە لە عومان کە فەرمانڕەوایی سوڵتانی میراتگریە.

ھەریەکە لە وڵاتانی عێراق و یەمەن بەربژێرن بۆ ئەندامیەتی تەواو لە ئەنجوونەکە بەو پێیەی سنووری ئاویان ھەیە لە کەنداوی فارس ی، وڵاتانی عێراق و یەمەن لە ھەندێک لە لیژنەکاندا ئەندامێتیان ھەیە وەکو لیژنەکانی تەندروستی، وەرزش و کلتوری.