گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ: هەماهەنگی باشمان لەگەڵ ئیسپانیا هەیە

K24- هەولێر

گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەماهەنگی باش لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و وڵاتی ئیسپانیادا هەیە، لە بواری کشتوکاڵ، وەبەرهێنانی پڕۆژەکانی پیشەسازی و بازرگانییەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە، 4ـی ئاداری 2024، هیوا عەلی گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە کوردستان24ـی راگەیاند، هاتنی شاند و بازرگانانی ئیسپانیا بۆ ئەو پڕۆژانەیە کە لە بواری کشتوکاڵ و دەستەی وەبەرهێنانی پڕۆژەکانی پیشەسازی و بازرگانی دەکرێت .

بەگوتەی ئەوان: "لە دەرئەنجامی ئەو زنجیرە پەیوەندییەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئیسپانیا زنجیرەیەک بەشداری کردنی هەماهەنگ هەبووە لەنێوان هەردوولا دواجار لەسەر بانگهێشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دەستپێشخەری ئێمە بەوەی کەوا وەبەرهێنەکان و سەرمایە گوزارەکانی ئیسپانیا بێن لە نزیکەوە خاوەن پڕۆژە و پێویستەییەکانی هەرێمی کوردستان ببینن و دیبەیتیان لەگەڵ بکەن".

هیوا عەلی دەشڵێت: "ئەگەر دەرفەت بێت ئێمە دەیانبەین بۆ ئەوەی پڕۆژە ستراتیژییەکانی هەرێمی کوردستان لەنزیکەوە ببینن، بۆ ئەوەی لە رووی بەرهەمهێنان و ئاستی پێشکەوتن گفتوگۆ بکەن. ئێمە وەکو وەزارەتی کشتوکاڵ لەو گرفتەی کە خۆمان ناومان لێناوە گەیشتووینەتە ئاستی خۆبژێوی و هەماهەنگیمان لەگەڵیان کردووە لەو بەرهەمانەی کە پێویستمانە لە پڕۆژەی پەلەوەر و پڕۆژەی ئاوداری شیرمەنی، لەگەڵ هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ بەهێزکردنی ئابووری و ئاسایشی خۆراکی هەرێمی کوردستان".