ئێران داواى روونكردنه‌وه‌ له‌ كوه‌يت ده‌كات

ئێران ، بە فەرمی داوا لە بەرپرسانی كوەیت دەكات لە بارەی دۆخی 10 ھاووڵاتی دەستگیركراوی ئێرانی روونكردنەوەیان پێبدەن.

K24 – هه‌ولێر:

ئێران ، بە فەرمی داوا لە بەرپرسانی كوەیت دەكات لە بارەی دۆخی 10 ھاووڵاتی دەستگیركراوی ئێرانی روونكردنەوەیان پێبدەن.

عەلیرەزا عینایەتی، باڵیۆزی ئێران لە كوەیت بە ھەواڵدەری فارسی ئێرانی رایگەیاندووە، لە رێگەی وەزارەتی دەرەوەی كوەیتەوە بە فەرمی داوای رونكردنەوەی زیاتر لەو رووداوەمان كردووە و چاوەڕێی راگەیاندنی فەرمی حكوومەتی كوەیت دەكەین لە بارەی دۆخی ئەو 10 ھاووڵاتییە ئێرانییەی لە سنوورى ئاوی كوەیت دەستگیر كراون .

باڵیۆزی ئێران دەڵێت: بەپێی ھەواڵەكانی ماڵپەڕی فەرمی كوەیت، 9 لەو كەسانە لە بارودۆخێكی جێگیردان، بەڵام یەكێكیان بریندارە و تا ئێستا لەو بارەوە زانیارییەكی ئەوتۆمان نییە.

راگەیاندنەكانی كوەیت ئەمڕۆ بڵاویانكردەوە، ھێزی دەریایی ئەو وڵاتە 10 ھاووڵاتی ئێرانی لە سنوورى ئاوی كوەیت دا دەستگیر كردووە كە ویستوویانە بە رێگەی نایاسایی لە ئاوی ئەو وڵاتە بپەڕنەوە.