گوتەبێژی کۆمیسیۆن: دەتوانین هەڵبژاردن لەو کاتەدا بەرێوەببەین کە سەرۆکی هەرێم دیاریکردووە

جومانە غەلای
جومانە غەلای

K24 - هەولێر

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەیی تێدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەببات لەو کاتەی کە سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە کە 10-6-2024ـە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەیی تێدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەببات لەو کاتەی کە سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە کە 10-6-2024ـە، هەروەها ئێمە کۆمەڵێک لیژنەی تەکنیکی ئیداریمان پێکهێناوە، پێشتریش ئەنجومەنی کۆمیسیۆن دەستیکردبوو بە ئامادەکارییەکان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران.

گوتیشی: ئەنجومەنی کۆمیسیۆن کۆمەڵێک رێنمایی بەسەر ئەوانەی کەمپینی هەڵبژاردن بەرێوەدەبەن دابەشکردووە، هەر لەدابەشکردنی کارتەکان و شێوازی بونگەشەکانی پارتە سیاسییەکان و چۆنیەتی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان.

غەلای دەشڵێت: ئێمە سوورین ئەو هەڵبژاردنە بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بەشێوەیەکی شەفاف و پاک بەرێوەبچێت.

ئەو گوتەبێژە روونیشیکردەوە، نزیکەی 38 پارتی سیاسی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و رادەستی کۆمیسیۆن کراوە، هەروەها دوێنێ یەکشەممە، ئەنجومەنی باڵا رێنمایی تۆماری هاوپەیمانەکانی بڵاوکردەوە، کە دەڵێت: "ئەگەر حزبێک بیەوێت هاوپەیمانی دروست بکات دەبێت لەگەڵ پارتێکی دیکە یان زیاتر بێت".

راشیگەیاند، ئەوەی پەیوەستە بە کۆمسیۆنەوە لەرێگەی فەرمانگەیەکەوە ئەو بنکانەمان دیاریکردووە، کە 166 بنکەیە، بۆیە ئێمە هەنگاوی پێشینەکان ناوە کە ئەو هەڵبژاردنە بەشێوەیەک بەرێوە بچێت هیچ کێشەیەکی نەبێت.

غەلای دەڵێت: راگەیاندنی ژمارەی بنکەکان دوای هەڵسەنگاندنی کۆتایی دێت، هەروەها پەیوەستە بە ژمارەی دەنگدەرانەوە، هەلسەنگاندنە سەرەتاییەکانمان ئەوە دەردەخات کە نزیکەی 1266 بنکە هەن،