لە رووداوێکی تەقەکردن لە ئەمەریکا چوار کەس کوژران

K24 - هەولێر

بەرپرسانی شاری کینگ سیتی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا رایانگەیاند، بەهۆی تەقەکردن لە ماڵێکی ناوچەکە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.

 بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، رووداوەکە ئێوارەی دوێنێ دوای ئاهەنگێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون روویداوە، کە تێیدا سێ کەسی پێگەیشتوو بە کوژراوی دۆزرانەوە دوای ئەوەی بە دەمانچە بریندارکراون، هەروەها ئافرەتێکیش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

پۆلیسی کینگ سیتی لە بەیاننامەیەکدا رایانگەیاند، سێ کەسی دیکە کە بە گوللـە برینداربوون، گەیەندراونەتە نەخۆشخانەیەکی شاری سالیناس بۆ چارەسەرکردن.

پۆلیس جەختیشیکردەوە، "سێ کەسی نەناسراو لە ئۆتۆمبێلێک دابەزیون و تەقەیان لەکەسانی ناو حەوشەی پێشەوەی ماڵێک کردووە"، دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.