كاروان جه‌لال: بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی هۆكاری دواكه‌وتنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بوون بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
K24 - هەولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاسه‌نته‌ر له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو ده‌بن. ده‌شڵێت، هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه
ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 4ـی ئاداری 2024) كاروان جه‌لال، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاسه‌نته‌ر له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له 10ـی حوه‌زیرانی ئه‌م ساڵ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ته‌واو ده‌بن.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی داتاسه‌نته‌ر له كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گوتیشی، هۆكاره‌كانی دواكه‌وتنی ئاماده‌كارییه‌كانی كۆمسیۆن بۆ بڕیاره‌كانی دادگای فیدڕاڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
كاروان جه‌لال ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان لینكێك داده‌نێت بۆ ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌یانه‌وێت وه‌ك كارمه‌ندی رۆژی ده‌نگدان فۆرمه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن.
روونیشیكرده‌وه، كۆمه‌ڵێك هۆكاری هونه‌ری و خودی و بابه‌تی هه‌یه كه كێشه‌ی نه‌خوێندنه‌وه‌ی په‌نجه‌مۆر له هه‌ڵبژاردنه‌كان دووباره ده‌بێته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردستان24ـی راگەیاند، کۆمیسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان ئامادەیی تێدایە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەببات لەو کاتەی کە سەرۆکی هەرێم دیاری کردووە کە 10-6-2024ـە، هەروەها ئێمە کۆمەڵێک لیژنەی تەکنیکی ئیداریمان پێکهێناوە، پێشتریش ئەنجومەنی کۆمیسیۆن دەستیکردبوو بە ئامادەکارییەکان بۆ نوێکردنەوەی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەران.
گوتیشی: ئەنجومەنی کۆمیسیۆن کۆمەڵێک رێنمایی بەسەر ئەوانەی کەمپینی هەڵبژاردن بەرێوەدەبەن دابەشکردووە، هەر لەدابەشکردنی کارتەکان و شێوازی بونگەشەکانی پارتە سیاسییەکان و چۆنیەتی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان.