وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی قوتابییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌رده‌كات

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستنی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستنی

K24 - هەولێر:

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بڕیارێک بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئەو خوێندکار و قوتابیانە ده‌رده‌كات کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێن.

ده‌قی راگەیەندراوی وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى:

لەسەر راسپاردەی وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی، بڕیارێک بۆ ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەرچوو کە لەدەرەوەى وڵات دەخوێن.

بە بڕیاری د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی؛ بەهۆى یادەکانى ئادار و جەژنی نەورۆز و مانگی پیرۆزی رەمەزان و جەژنی رەمەزان، هەروەها بۆ بەسەربردنى کاتێکی گونجاو لەنێو خانەوادەکانیان، سەرجەم ئەو قوتابى و خوێندکارانەى بەمەبەستى درێژەدان بە خوێندن لەدەرەوەى وڵاتن، دەتوانن لە ڕۆژانی (10/ 3/ 2024) تاکو (15/ 4/ 2024) بگەڕێنەوە هەرێمى کوردستان و ئەو ماوەیەیان بە پچڕان بۆ هەژمار ناکرێت.