مۆرینهۆ پێویستی به یاریزانێكی پێشووی ریال مه‌دریده
مۆرینهۆ، راهێنه‌ری پورتوگالی هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی یاریزانێكی پێشووی یانه‌ی ریال مه‌درید خستۆته گه‌ڕ كه ئێستا له خولی رووسیا یاری ده‌كات.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ده‌یلی تێلێگرافی بریتانیا، مۆرینهۆ له ئاستی به‌رگریكارانی یانه‌كه‌ی نیگه‌رانه، بۆیه ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی ئیزیكویل گارای به‌رگریكاری ئارجێنتینایی یانه‌ی زینت راسپاردووه.
گارای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له دایكبووی شاری رۆزاریۆی ئارجێنیتنایه، له یانه‌ی نیوزئۆڵد بۆیزی وڵاته‌كه‌ی ده‌ستی به یاریكردن كردووه، له سه‌رده‌می مۆرینهۆ له نێوان ساڵانی 2008 ـ 2011 یاریی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید كردووه، له هاوینی 2014 یانه‌كه‌ی شاهانه‌ی بۆ بێنفیكا جێهێشت، ماوه‌ی دوو وه‌رزیشه له خولی تۆپی پێی رووسیا یاریی بۆ یانه‌ی زینت ده‌كات.