ترەمپ لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی داکۆتا سەرکەوتنی بەدەستهێنا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە هەڵبژاردنی سەرەتاییەکانی کۆمارییەکان لە داکۆتای باکوور، لە تاکە رکابەرەکەی، نیکی هێلی، بردەوە و سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی کۆمارییەکان لە داکۆتای باکوور، کۆتا زنجیرەی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانە، پێش ئەوەی ئەمڕۆ سێشەممەی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان لە 15 ویلایەتە سەرەکییەکان بەڕێوەبچێت.

براوەی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکان پاڵپشتی 29 نوێنەری کۆنفرانسی نیشتمانی کۆمارییەکان دەکات، کە کاندیدی فەرمی پارتەکە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا رادەگەیەنێت.

بەپێی داتاکانی NBC News و ABC News و نیویۆرک تایمز، ترەمپ بە رێژەی 84%ی دەنگەکان لە داکۆتای باکوور بەدەستهێناوە و پێشەنگە.

ئەمەش ئەو مانایە دەگەیەنێت کە ترەمپ توانیویەتی لە هەڵبژاردنە سەرەتاییەکاندا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و 244 نوێنەری بەدەستهێناوە. سەبارەت بە نیکی هێلی، ئەو 43 دەنگی بەدەستهێناوە، لە دوای سەرکەوتنە گەورەکەی لە ناوچەی کۆڵۆمبیا لە ویلایەتی واشنتن. بەڵام سەرەڕای دواکەوتنی، هێلی بەردەوامە و واز لە شەڕی هەڵبژاردنەکان ناهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئاداری 2024، چارەنووسی 854 نوێنەری دیکە دیاری دەکرێت و کاندیدێکی سەرۆکایەتیش دەبێت 1215 دەنگ بەدەستبهێنێت.