بەریتانیا داوا لە ئەڵمانیا دەکات مووشەکی تاورۆس بۆ ئۆکرانیا دابین بکات

K24 - هە‌ولێر

گوتەبێژی حکومەتی بەریتانی بڵاویکردەوە، لەندەن داوا لە ئەڵمانیایەکی دەکات کە مووشەکی دوور مەودای "تاورۆس" بۆ کیێڤ دابین بکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، 5ـی ئاداری 2024، گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا رایگەیاند، بەریتانیا یەکەم وڵات بوو کە مووشەکی دوور مەودای بۆ ئۆکرانیا دابینکردووە، هەر بۆیە ئێستا داوا لە هاوپەیمانەکانمان دەکەین هەمان کار بکەن.

سەبارەت بە تۆماری دەنگی ئەفسەرە ئەڵمانییەکان کە لەلایەن رووسیا بڵاوکراونەتەوە، گوتەبێژی حکومەتی بەریتانیا دەڵێت: "دزەپێکردنەکە بە نیگەرانکەرە بەڵام مەترسیدار نییە".

لای خۆیەوە رۆژنامەی بلومبێرگ دوێنێ دووشەممە لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، نوێنەری سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، گفتوگۆی ئەفسەرانی سوپای ئەڵمانیای بە کێشەیەکی رژدی وەسفکرد و ئاماژەی بەوەشدا کە ئەڵمانیا بەرپرسیارە لەو رووداوەکە.

ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا دژایەتی خۆی بۆ دابینکردنی مووشەکی تاورۆس بۆ ئۆکرانیا دووپاتکردەوە، گوتی لەبەر ئەوەی دەبێت هێزی سەربازی ئەڵمانیا بەشداری بکات لەو شەڕە، ئەمەش ئەوەیە کە بەرلین نایەوێت.

لەم دواییانەدا رووسیا تۆمارێکی دەنگی ئاشکرا کرد کە تیایدا ئەفسەرە باڵاکانی ئەڵمانیا باسیان لە چۆنیەتی لێدانی پردی کریمەی رووسیا کردووە بەسەر گەرووی کێرتش لە دەریای رەشدا، و "بۆ ئەوەی ئەڵمانیا لە گومان دوور بخاتەوە."

لای خۆیەوە ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا داوای لە ئەڵمانی کرد روونکردنەوە بدات لەو بابەتە.