وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا چاویان لە وەبەرهێنانە لە هەرێمی کوردستان

ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان
ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستان

K24 – ئەڵمانیا:

رەوەندی کورد لە وڵاتی ئەڵمانیا  توانیویانە لە رووی ئابوورییەوە پێگەی خۆیان بەهێز بکەن، هەمیشە پشتیوانێکی گەورەی کوردستان بوون و هەوڵیانداوە خاوەنکارو وەربەرهێنەرە ئەڵمانیەکان رازی بکەن کە لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن.

ژیان شێخ سەلمان، سەرۆکی کۆمەڵەی دۆستایەتی کورد و ئەڵمان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، ئێمە لە ئەڵمانیا هەوڵی ئەوەماندا  پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل دروست بکەین، هاوکات لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین لە راکێشانی سەرنجی وەبەرهێنەرانی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان.

غیاسەددین سایان، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی بەرلین، دەڵێت: لە کارکردن بۆ گەلەکەمان ماندوو نەبووینە، بەڵام پێویستە رەوەندی کوردی وەک باڵیۆزی وڵاتەکەیان لێرە لە بەرژەوەندی کوردستاندا کاربکەن.

رەوەندی کوردی لە ئاستی کەسی و رێکخراوەییدا کاریان کردووە، وەکو خۆیان دەڵێن ، لە ناساندنی کورد و کوردستان بە دنیای دەرەوە و وڵاتانی رۆژئاوا رۆڵیان هەبووە، بەشێکیش لەو کەسایەتی و رێکخراوانە توانیویانە سەرنجی کۆمپانیا و وەربەرهێنەرەکانی ئەوروپا بۆ هەرێمی کوردستان رابکێشن.