قاسم ئەعرەجی: ماددەی هۆشبەر بووەتە هەڕەشەیەکی جددی لەسەر عێراق
K24 – هەولێر:
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق جه‌خت ده‌كاته‌وه، دوای شه‌ڕی داعش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر عێراق، مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانه له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان.
ئەمڕۆ سێشەممە (5ـی ئاداری 2024) له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ په‌یمانگه‌ی كوینزی ئه‌مه‌ریكی، قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق دووپاتیكرده‌وه، مادده‌ی هۆشبه‌ر بووه‌ته ئالنگارییه‌كی گه‌وره و نه‌ك ته‌نیا پێویستمان به وڵاتانی دراوسێیه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، به‌ڵكو ده‌بێت هه‌موو جیهان له‌ڕووی بوه‌ستێته‌وه.
سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانیش داعش‌یش، ئه‌عره‌جی گوتی: راسته ژماره‌ی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه كه‌م بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری پێویستمان به هه‌ماهه‌نگییه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان، بۆ كۆتاییهێنانی یه‌كجاری به‌و رێكخراوه.
ناوبراو گوتیشی: دوای شه‌ڕی داعش گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدار بۆ سه‌ر عێراق، مادده‌ی هۆشبه‌ر و ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانه له كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌مان.
له‌باره‌ی ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێرانیش له ناو خاكی عێراق، ئه‌عره‌جی جه‌ختی كرده‌وه، له‌و ناكۆكیانه‌دا عێراق پشتیوانی هیچ كامێكیان ناكات، به‌ڵام كاریگه‌ری ئه‌و ناكۆكیانه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی ره‌نگدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر عێراق هه‌یه.