پێكهاته‌كان چه‌ند بژارده‌یه‌ك بۆ به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 – هەولێر:
لەدوای بریارەکەی دادگای فیدراڵییەوە و نەهێشتنی کورسی پێکهاتەکان و سیستەمی چوار بازنەیی، پێکهاتەکان بەتایبەت تورکمان و کریستیان بەدوای چارەسەرێکدا دەگەڕێن.
یەکێک لە چارەسەریەکان بەشداریکردنیانە لە پرۆسەی هەڵژبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە یەک لیست واتا تورکمان بە لیستێک و کریستیانەکانیش بە لیستێکی دیکە، بەڵام نایشارنەوە یەکێکی دیکە لە بژاردە و ئەگەرەکان بایکۆتکردنی هەڵبژاردنە.
په‌رله‌مانی كوردستان ماوەی چەند مانگێکە دەرگاکانی بە داخراوی ماونەتەوە، نە هیچ ئەندامێک چووه‌تە ژوورەوە و نە هیچ پڕۆژە یاسایەکیشی لێ دەرچووە.
پێکهاتەکان دەنگێکی کاریگەر بوون له په‌رله‌مانی كوردستان، بەڵام دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و نەهێشتنی کورسیەکانیان پێناچێت بە ئاسانی بتوانن بچنەوە ژوورەوە.
لایەنە تورکمانیەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی دەنگەکانیان نەفەوتێت، بەدوای رێگە چارەیەکدا دەگەڕێن و چەند بژاردەیەکیان هەیە و یەکێکیان ئەوەیە کە بە یەک لیستی تورکمانی بەژداری بکەن.
سارا چاوه‌شلی، سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، له‌و باره‌یه‌وه چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ لایه‌نه توركمانییه‌كان كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بڕیاری خۆیان بده‌ن. سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه تاڕاده‌یه‌ك هه‌موو لایه‌نه توركمانییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان به یه‌ك لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.
هاوكات جه‌نان جه‌بار، سه‌رۆكی پارتی ئه‌نجومه‌نی نه‌ته‌وه‌یی كلدان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدڕاڵی كۆچكردنی كلدان و كریستیانه‌كانی زیاد كردووه.
گوتیشی، مایه‌ی سه‌رنجه به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه ژماره‌یان كه‌متر ده‌بێته‌وه تاوه‌كو كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ی ژماره‌یان له كه‌مبوونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت. روونیشیكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌یه‌وه قورسه بتوانن كورسیی به‌ده‌ستبهێنن.
رۆژی چوارشەممە، 21-02-2024، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو سکاڵایانەی لە دژی مووچەی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و یاسای تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراون، کۆبووەوە.
بەشێک لە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1. کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ئەرکی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیکردنی خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە جێگەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ.
2. بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان؛ هەرێمی کوردستان بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەش دەکرێت.
3. ژمارەی کورسی کوتاکان کە 11 کورسین هەڵدەوەشێندرێنەوە و نادەستوورین؛ بەو پێیەش کۆی ژمارەی کورسی پەرلەمانی کوردستان لە 111 کورسییەوە دەکرێنە 100 کورسی.