کاندیدێکی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران: داوا لە نیکی هایلی دەکەم لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە

"کاتی ئەوە هاتووە هایلی بکشێتەوە و لە دەوری ترەمپ کۆببینەوە"
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا

K24 - هەولێر

کاندیدێکی کۆمارییەکان رایگەیاند، داوا لە نیکی هایلی دەکەم لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان داهاتوو بکشێتەوە.

جۆن رۆست کاندیدی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران، پشتڕاستی کردەوە کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا کاندیدی کۆمارییەکانە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا و داوای لە نیکی هایلی کرد لە کێبڕکێی هەڵبژاردنەکان بکشێتەوە.

رۆست دەڵێت: "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پارتی کۆمارییە، دەبوو نیکی هایلی ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر دەستیلەکاربکێشایەتەوە بۆ ئەوەی بتوانین لە دەوری سەرۆک ترەمپ یەکبگرین و لە مانگی نۆڤەمبەردا شکست بە جۆو بایدن بهێنین." ئێستا کاتی ئەوە هاتووە لە دەوری دۆناڵد ترەمپ کۆببینەوە.

بەپێی ئەنجامی ژماردنەوەی بەرایی دەنگەکان لە چوارچێوەی "سوپەر سێشەممە"دا، میدیاکانی ئەمەریکا پێشبینی سەرکەوتن بۆ ترەمپ دەکەن لە زۆرینەی رەهای ویلایەتەکاندا.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی داهاتووی ئەمەریکا لە مانگی نۆڤەمبەری 2024 بەڕێوەدەچێت و دۆناڵد ترەمپ و نیکی هایلی باڵیۆزی پێشووی نەتەوە یەکگرتووەکان خۆیان بۆ پارتی کۆمارییەکان کاندید کردووە.