وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندیی سه‌ربازی به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك سه‌ردانی فه‌ره‌نسای كرد
K24 – هەولێر:
وه‌زیری به‌رگری عێراق به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته فه‌ره‌نسا و لەگەڵ وه‌زیری سوپاكانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی پرسه ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه، هاوکات وه‌زیری سوپاكانی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق دوای كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق نیشانداوه.
ئەمڕۆ چوارشەممە (6ـی ئاداری 2024) به‌گوێره‌ی راگەیەندراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق، سابت محەممه‌د عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری به سه‌رۆكایه‌تی شاندێك گه‌یشته فه‌ره‌نسا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سێباستیان لۆكۆرنۆ، وه‌زیری سوپاكانی ئه‌و وڵاته له‌باره‌ی پرسه ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، وه‌زیری سوپاكانی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق دوای كۆتاییهاتنی ئه‌ركی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق نیشانداوه و گفتوگۆ له‌باره‌ی مه‌شقپێكردن و پڕچه‌ككردنی هێزه عێراقییه‌كان نیشانداوه، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی دابینكردنی نوێترین ته‌كنه‌لۆژیای سه‌ربازی.
بڕیاره سه‌ردانی وه‌زیری به‌رگری عێراق بۆ فه‌ره‌نسا چه‌ند رۆژێك بخایه‌نێت و ژماره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ی پشتیوانیكردنی عێزه عێراقییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ده‌بێت.