سامان بەرزنجی: کابینەی نۆیەم گۆڕانکاری ریشەیی لە کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کردووە

سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان

K24 – هەولێر:

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بەوە دەکات، لە دوو ساڵی رابردوودا لە چەندین رێکار و تەوەردا هەم لە بواری دووبارە تۆمارکردنەوەی بەرهەمەکان و دووبارە تۆمارکردنەوەی کارگەکانی بەرهەمهێنان بە تایبەت ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دێن، گۆڕانکارییەکی گەورە کراوە.

لەمیانەی سەردانەکەی ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق بۆ شاری سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەشی وەزیرانی تەندروستی عێراق و هەرێم، دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، بەشداربووین لە کردنەوەی هێڵێکی نوێی بەرهەمهێنانی گیراوە پزیشکییەکان کە لەو هێڵەدا 17 جۆر گیراوەی جیاواز بەرهەم دەهێندرێت.

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا، لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمدا شۆڕشێکی گەورەی گۆڕانکاری ریشەییان لە کۆنتڕۆڵکردنی کوالێتی و دابین کردنی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان کردووە.

سامان بەرزنجی گوتیشی: لە دوو ساڵی رابردوودا لە چەندین رێکار و تەوەردا هەم لە بواری دووبارە تۆمارکردنەوەی بەرهەمەکان و دووبارە تۆمارکردنەوەی کارگەکانی بەرهەمهێنان بە تایبەت ئەوانەی لە دەرەوەی وڵات دێن، گۆڕانکارییەکی گەورە کراوە.

دوێنێ چوارشەممە (6ـی ئاداری 2024) د. ساڵح حسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای وەزارەتەکەی گەیشتە هەولێر و، لەلایەن د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر پێشوازی لێ کرا.

دواتر لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا، وەزیری تەندروستیی عێراق، رایگەیاند، دابینکردنی دەرمان بۆ هەرێمی کوردستان بەرپرسیارێتی ئێمەیە".  گوتیشی: "پارساڵ بە بڕی 185 ملیار دینار کەلوپەلی پزیشکیمان رەوانەی هەرێم کردووە."

ساڵح حەسناوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سەردانی چەندین نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستییان لە شاری هەولێر کردووە و لەنزیکەوە لە کێشە و گرفتە تەندروستییەکانییان کۆڵیوەتەوە.

روونیشیكرده‌وه‌، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی هەولێر و بەرپرسانی تەندروستی هەرێمی كوردستان کۆبوونەتەوە و هەڵسەنگاندییان بۆ هاوکارییە پزیشکییەکانی حکومەتی عێراق بۆ هەرێم کردووە، هەروەها بۆ رۆژی دواتر سەردانی سلێمانی دەکات و نەخۆشخانەکانی ئەو شارە بەسەر دەکاتەوە.