محه‌ممه‌د شارخ ئه‌و كه‌سه‌ی زمانی عه‌ره‌بی خسته ناو سیسته‌می كۆمپیوته‌ره‌وه كۆچی دوایی كرد
K24 - هەولێر:
ئه‌و بزنسمانه كوه‌یتییه‌ی بۆ یه‌كه‌م جار زمانی عه‌ره‌بی خسته ناو سیسته‌می كۆمپیوته‌ر، كۆچی دوایی كرد. ئه‌و یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی به‌رنامه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) پێشخست.
ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 7ـی ئاداری 2024) میدیا كوه‌یتییه‌كان بڵاویانكرده‌وه، محه‌ممه‌د شارخ، بزنسمانی دیاری ئه‌و وڵاته و جیهانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی له ته‌مه‌نی 82 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شارخ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی كۆمپانیای (صخر) بوو بۆ كۆمپیوته‌ر، كه له ساڵی 1982 ئه‌و كۆمپانیایه‌ی دامه‌زراندووه.
محه‌ممه‌د شارخ یه‌كه‌م كه‌س بوو زمانی عه‌ره‌بی له نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌م خسته ناو سیسته‌می كۆمپیوته‌ر. له‌میانی كاركردنیدا قورئانی پیرۆز و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و كتێبه ئیسلامییه‌كان و هه‌زاران كتێبی رۆشنبیری له‌میانی 90 به‌رنامه‌ی جۆراوجۆردا له ساڵی 1985ـدا به‌ئه‌لیكترۆنی كرد.
محه‌ممه‌د شارخ جگه له‌وه‌ی بزنسمان بوو، هاوكات نووسه‌ر بوو و چه‌ندین كتێبی به‌تایبه‌تی له بواری ئه‌ده‌بدا نووسیوه و یه‌كه‌مین كتێبی كه چیڕۆكێك بوو به ناوی (قیس ولیلی) له ساڵی 1968ـدا بڵاوكردووه‌ته‌وه.