له پێنج مانگی شه‌ڕی غه‌ززه‌دا 20 هه‌زار منداڵ له دایكبوونه
K24 - هەولێر:
سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی شه‌ڕ له غه‌ززه كه ماوه‌ی پێنج مانگه به‌رده‌وامی هه‌یه، به‌ڵام هێشتا منداڵه‌كان له‌ناو ئه‌و شه‌ڕه‌دا له‌دایك ده‌بن و ژیان بۆ خه‌ڵكی ئه‌و كه‌رته ئومێدێكی ماوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رێكخراوی یونیسێف كه ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 7ـی ئاداری 2024) بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌وه‌ته‌ی هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی غه‌ززه له 7ـی تشرینی یه‌كه‌می 2023ـوه تا ئێستا 20 هه‌زار منداڵ له كه‌رته‌كه له‌دایك بوونه.
تی‌س ئینگرام، گوته‌بێژی یونیسێف سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی شه‌ڕی غه‌ززه‌ی به دۆزه‌خ ناوبردووه، هاوكات له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه، له هه‌ر 10 خوله‌كێك منداڵێك له غه‌ززه له‌دایك ده‌بێت.
دانیشتووانی غه‌ززه تا كۆتاییه‌كانی ساڵی 2023، دوو ملیۆن و 300 هه‌زار كه‌س بوو، كه له‌ناو ئه‌و ژماره‌یه‌دا ملیۆنێك و 60 هه‌زاریان منداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵی بوون.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ته‌ندروستی غه‌ززه كه ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 7ـی ئاداری 2024) بڵاوكرایه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه‌وه تاكو ئێستا، 30800 فه‌ڵه‌ستینی كوژراون و هه‌روه‌ها 72298 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه.