محه‌ممه‌د شیاع سوودانی: ئه‌مساڵ پاره‌داركردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق محه‌ممه‌د شیاع سوودانی رایده‌گه‌یه‌نێت، شتێك به‌ناوی بڕینی مووچه له ده‌ستوور و یاسای بودجه‌دا نییه. ده‌شڵێت: "ئه‌مساڵ پاره‌داركردنی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
سوودانی بۆ ماڵپه‌ڕی (الحدث)ـی عه‌ره‌بی هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی هه‌یه.
تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش، پشكی هه‌رێمی كوردستان له یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق له سه‌دا 12.67ـه. هاوكات ده‌شڵێت: هه‌رێمی كوردستان حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خۆی هه‌یه.
سوودانی گوتیشی: ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ مووچه بده‌ین، ئه‌وكاته شتێك به ناوی قه‌واره‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان نامێنێت.
ده‌شڵێت: لاوازییه‌ك له تێگه‌یشتنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌ر هه‌رێم قبوڵیه‌تی، ئه‌وا سبه‌ی یاساكه هه‌موارده‌كه‌ینه‌وه و وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ راسته‌وخۆ مووچه دابه‌ش ده‌كات.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مساڵ پاره‌داركردن بۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
دوای تێپه‌ڕبوونی نزیکەی ساڵ و نیوێک به‌سه‌ر ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێی عێراق به سه‌رۆكایه‌تیی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، داواکارییەکانی کورد بۆ مەرجی بەشداریکردنی لە هاوپەیمانییەتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت به‌شی زۆری جێبه‌جێ نه‌كراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌شێك له بڕگە و خاڵەکانی كارنامه‌كه‌ی سوودانی كه په‌یوه‌ندییان به كورده‌وه هه‌بوو، ماوه‌ی مانگێك تاكو شه‌ش مانگی بۆ دانرابوو بۆ جێبه‌جێكردنی، بەڵام گلەیی ئەوە دەکرێت تاوەکو ئێستا دەقی رێككه‌وتنه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراون.