ئه‌ڤین قادر: دنیای دیجیتاڵی توانیویه‌تی پێگه و رۆڵی ئافره‌تان له سه‌رجه‌م كایه و بواره‌كاندا ده‌ربخات
K24 - هەولێر:
خانمه كارسازێكی كورد ئاماژه به‌وه ده‌كات، دنیای نوێی دیجیتاڵی توانیویه‌تی پێگه و رۆڵی ئافره‌تان له سه‌رجه‌م كایه و بواره‌كاندا ده‌ربخات. ده‌شڵێت، ته‌كنه‌لۆژیا ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كانی به‌تایبه‌ت له به‌رده‌م ئافره‌تان هه‌ڵگرتووه.
ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 8ـی ئاداری 2024) ئه‌ڤین قادر، کارساز لە بواری دیجیتاڵ تەکنەلۆجی و هاودامەزرێنەری کلیک عێراق به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی ئافره‌تان تایبه‌ت به كوردستان24 رایگه‌یاند، دنیای نوێی دیجیتاڵی توانیویه‌تی پێگه و رۆڵی ئافره‌تان له سه‌رجه‌م كایه و بواره‌كاندا ده‌ربخات.
ئه‌ڤین قادر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئافره‌تان له سروشتدا سه‌ركرده‌ن. گوتیشی، ئافره‌تانی كورد به‌تایبه‌تی له‌پاڵ پیاواندا رۆڵی گه‌وره و به‌رچاویان بینیوه و به‌شداربوونه له به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامه‌كان.
ئه‌و خانمه كارسازه‌ی كورد باسی له‌وه‌ش كرد، سه‌رده‌می ئێستا كه تێیدا ته‌كنه‌لۆژیا رۆڵی گه‌وره ده‌بینێت، ئافره‌تان توانیویانه زیاتر بچنه ناو ده‌رفه‌ته‌كان و ببنه كاراكته‌ر و زیاتر بوونی خۆیان به‌رجه‌سته بكه‌ن.
ئه‌ڤین قادر سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا، دنیای ته‌كنه‌لۆژیا ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كانی به‌تایبه‌ت له به‌رده‌م ئافره‌تان هه‌ڵگرتووه و ده‌توانن ده‌ستیان به هه‌موو رۆڵێكی گه‌وره و گرنگ بگات.
رۆژی چوارشه‌ممه 6ـی ئادار، له به‌رلینی پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا ئیڤێنتێك به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا ئه‌ڤین قادر، كارسازی كورد له بواری دیجیتاڵ تەکنەلۆژی و هاودامەزرێنەری کلیک عێراق له‌لایه‌ن رێكخراوی ئییۆنیك ئینته‌رناشناڵه‌وه بانگهێشتكرابوو و ئیڤێنته‌كه به گوتاری ئه‌ڤین ده‌ستیپێكرد كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی تایبه‌ت بوو به بواری ته‌كنه‌لۆژیا و كارسازی.
ئه‌و خانمه كارسازه له ئیڤێنته‌كه‌دا جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌رێمی كوردستان پڕە لە تاکی بەهرەمەند و بەتوانا و گوتی "کەسانی وەک من، خانمانی وەک من، تەنها پێویستی بە دەرفەتی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی بدرەوشێتەوە، ئەوەی تا ئێستا کردمان کارێکی ئاسان نەبوو، بەڵام دەزانین کاریگەری دادەنێین لەگەڵ دروستکردنی پڕۆژە کە خزمەت بە پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی دەکات لەگەڵ خوێندەواری دیجیتاڵی."
ساڵانە لە ھەرێمی كوردستان لە رۆژی 8ـی مارس، كه رۆژی جیهانیی ئافره‌تانه، ئافرەتان چەندین چالاكی جۆراوجۆر ئەنجام دەدەن، بەشێك لە رێكخراوەكانی ئافرەتان و شارەزایانی بواری كۆمەڵایەتی پێیان وایە بڵاوكردنەوەی ھۆشیاری لە رێگەی ئەنجامدانی كۆڕ و سیمینار بۆ كۆمەڵگەی كوردی پێویستە بۆ ئەوەی تێگەیشتنێكی باش بۆ كێشە و پرسی ژنان ھەبێت.