ته‌ندروستی غه‌ززه: ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 30878 كه‌س
K24 - هەولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌زه له فه‌ڵه‌ستین نوێترین ئاماری كوژراو و بریندارانی بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه له فه‌ڵه‌ستین، 30878 كه‌س به‌هۆی بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل كوژراون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، 72404 كه‌سیش له‌وه‌ته‌ی ده‌ستپێكی جه‌نگی غه‌ززه له پێنج مانگی رابردوو برینداربوونه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ته‌ندروستی غه‌ززه ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی بۆ كراوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 78 كه‌س كوژراون.
رۆژی (7ـی ئۆکتۆبەری 2023)، بزووتنەوەی حەماس هێرشیکردە سەر ئیسرائیل و بۆ چەند رۆژێکیش بە مووشەک ناوچەکانی ئیسرائیلی بۆردومانکرد کە بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 400 کەس کوژران و زیاتر لە 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکرد کە تاوەكو ئێستا زیاتر لە 100 بارمتەیان ئازادکراون.