دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوکاری گەیاندە زیانلێکەوتووانی عەفرین

دەزگای خێرخوازی بارزانی
دەزگای خێرخوازی بارزانی

K24 – عەفرین:

دەزگای خێرخوازی بارزانی، لە عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لە خزمەتكردن و پاراستنی ئارامی ژیانی خەڵکی ناوچەكە بەردەوامە، هاوكات سەرۆكی خۆجێی ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی لە عەفرین رایدەگەیەنێت، دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری گەیاندووەتە دەیان خێزانی كۆچبەر و پەنابەر كە دوای گەڕانەوەیان خواستیان هەبووە دەست بە ژیانێكی نوێ بكەنەوە.

بەشێك لە دانیشتووانی عەفرین بە کوردستان24ـیان راگەیاند، لەوەتەی دەزگای خێرخوازی بارزانی هاتووەتە عەفرین هاوکارییەکی زۆری بەسەر دانیشتووان دابەش کردووە، هەروەها بووەتە هیوایەك بۆ ئاوارەکان کە گەڕاونەتەوە بۆ ئەو ناوچەیە چونکە بە بوونی ئەو دەزگایە هەمووان هەست بە ئارامی و دڵخۆشی دەکەن.

لەلایەن خۆیەوە ئەحمەد حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی لە عەفرین گوتی: دەزگای خێرخوازی بارزانی هاوكاری گەیاندووەتە دەیان خێزانی كۆچبەر و پەنابەر كە دوای گەڕانەوەیان خواستیان هەبووە دەست بە ژیانێكی نوێ بكەنەوە.

دەزگای خێرخوازی بارزانی لە عەفرین لە پێشکەشکردنی هاوکاری و خزمەتگوزاری پێویست بۆ دانیشتووانەکەی بەردەوامە، لە ئێستادا سەدەها خێزان سوود لە هاوکارییەکانی ئەو دەزگایە وەردەگرن.