عێراق.. بەشێک لە زیندانیان بەهۆی سەختی ئەشکەنجەدانەوە بیر له خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه
K24 – هەولێر:
رێژه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان له به‌ندیخانه‌كانی عێراق له‌هه‌ڵكشاندایه و ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ساڵی رابردوو مه‌ترسیدارترین ساڵ بووه بۆ زیندانیان له‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه، كه به‌هۆی سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌وه زیندانیان بیر له خۆكوشتن ده‌كه‌نه‌وه.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ده‌سه‌ڵاته دادوه‌رییه‌كانی عێراق رایانگەیاندووە، به‌هۆی گیان له‌ده‌ستدانی زیندانییه‌ك له‌میانی لێكۆڵینه‌وەکان‌دا، سزای شه‌ش ساڵیان به‌سه‌ر ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه‌دا سه‌پاندووه.
دیارده‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ته‌مومژاوی له به‌ندیخانه‌كانی عێراق له‌هه‌ڵكشاندایه و به‌شێكیان له‌میانی لێكۆڵینه‌وه‌كان و به‌كارهێنانی هێز گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، به‌تایبه‌تی به‌ندیخانه‌ی ئه‌لحوت له شاری ناسریه له پارێزگای زیقار، كه نزیكه‌ی 40 هه‌زار به‌ندكراوی تێدایه و بە گه‌وره‌ترین به‌ندیخانه‌ی عێراق داده‌نرێت.
ئه‌شكه‌نجه‌دان له به‌ندیخانه‌كانی عێراق ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێناوه و حكومه‌تی عێراقی هاندا له‌ساڵی 2022 دۆسیەی ئه‌شكه‌نجه و دانپێدانانی ناچاری بكاته‌وه و بڕیاریدا له‌ڕێگه‌ی نامه‌ی ئه‌لیكترۆنییه‌وه سكاڵاكان وه‌ربگرێت، كه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا پێنج هه‌زار سكاڵا له‌دژی حاڵه‌ته‌كانی ئه‌سكه‌نجه‌دان و پێشێلكارییه‌كانی ناو به‌ندیخانه‌كان پێشكه‌شكران، به‌ڵام تاوەكو ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه هه‌نگاو به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشانه نه‌نراون.
پێشێلكارییه‌كان و ئه‌شكه‌نجه‌ی گیراوان رۆژ له‌دوای رۆژ له‌زیادبووندان، له نزیكترین رووداویشدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق رایگه‌یاندووه، به‌رانبه‌ر گیانله‌ده‌ستدانی گیراوێك له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه و له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا، دادگای تاوانه‌كانی ره‌سافه سزای شه‌ش ساڵ زیندانی بۆ ئه‌فسه‌رێكی لێكۆڵینه‌وه ده‌ركردووه، كه یه‌كه‌مین بڕیاره له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و سه‌دان پێشێلكارییه‌ی به‌رانبه‌ر گیراوان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كاندا تۆماركرابێت، ده‌رچووبێت.
سه‌باره‌ت به په‌نابردنی گیراوان بۆ خۆكوشتن بۆ ده‌ربازبوونیان له ئه‌شكه‌نجه‌دان، ره‌عد ده‌هله‌كی، ئه‌ندامی په‌رله‌مان رایگه‌یاندووه، ساڵی رابردوو مه‌ترسیدارترین ساڵ بووه له ئه‌شكه‌نجه‌دانی زیندانیان به‌تایبه‌تی له به‌ندیخانه‌ی ئه‌لحوت له باشووری وڵات. ده‌شڵێت، گیراوان بۆ رزگاربوونیان له‌و ئه‌شكه‌نجانه‌ی رۆژانه رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، هه‌وڵی خۆكوشتن ده‌ده‌ن.
به‌بڕوای چالاكوانان و مافپه‌روه‌ران، دۆسێی ئه‌شكه‌نجه‌دان و به‌كارهێنانی هێز بۆ دانپیانان ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت له به‌ندیخانه‌كاندا په‌یڕه‌و ده‌كرێ،. ئه‌و بانگه‌شانه‌ی باس له نه‌مانی ئه‌شكه‌نجه‌دان ده‌كه‌ن بۆ په‌رده‌پۆشكردن و بێ رۆڵكردنی چاودێری په‌رله‌مان و له‌مپه‌ر دروستكردنه له‌به‌رده‌م كاره‌كانی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤدا.