کیژان ئیبراهیم خەیات گۆرانییەکی نوێی بڵاوکردەوە

کیژان ئیبراهیم خەیات
کیژان ئیبراهیم خەیات

K24 - هەولێر

خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، بە بۆنەی 8ـی مارسەوە کە رۆژی جیهانی ئافرەتانە، گۆرانییەکی نوێی بەناوی "با وەک خۆم بم" بڵاوکردۆتەوە.

کیژان ئیبراهیم خەیات دەربارەی بەرهەمە نوێیەکەی بە کوردستان24ـی راگەیاند: بەرهەمەکە بە هەر دوو زمانی کوردی و هۆڵەندی چڕاوە و بەرهەمەکەش لە ئاواز و تێکستی خۆمە، ئەو گۆرانیەم بۆ 8ـی مارس گوتووە، بۆیە بەو بۆنەیەوە لەو ڕۆژەدا بڵاوم کردەوە.

دەشڵێت: ئەم بەرهەمەم باس لە ئازادیی مرۆڤ و مافی ئافرەت دەکات، هیوادارم ئەم بەرهەمە نوێیەم جێگای رەزامەندی بینەرەکانم بێت.

خانمە هونەرمەند کیژان ئیبراهیم خەیات، تەمەنی 39 ساڵە و لەسلێمانی لەدایک بووە و کچی هونەرمەندی کۆچکردوو ئیبراهیم خەیاتە. خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە و هەواداری تایبەت بەخۆی هەیە.