وەزیری تەندروستی رەوشی پزیشکی ددان لە کەرتی پزیشکیدا بەرەوپێشچووە

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی

K24 – هەولێر

وەزیری تەندروستی رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان رەوشی پزیشکی ددان لەکەرتی پزیشکیدا بەرەوپێشچووە و هەموو خزمەتگوزارییەک لە ئێستادا بەردەستە.

ئەمڕۆ شەممە، 9ـی ئاداری 2024، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، رەوشی پزشیکی ددان لە رووی ژێرخانەوە زۆربەی زۆری تەواو ستانداردە لە رووی ئامێر و ئاشنا بوونی نەخۆش و هەروەها لەگەڵ رۆتینی خشتەی کارەکان، هەروەها گادڵاینی جۆرەی کارە پزیشکییەکان تا دەگاتە جۆری پسپۆڕییەکان.

بەگوتەی ئەو: "خزمەتگوازاری نەخۆشییەکانی ددان لە هەموو کوردستان بوونی هەیە، لە ئاستێکی پێشکەوتووش، لە پسپۆڕییەوە بۆ پسپۆڕی وردتر کە جێگای شانازییە، کە چەندین ساڵ بەر لە ئێستا نەخۆش پێویستی بەوە بوو لەبەر نەخۆشی بچێتە دەرەوەی وڵات لەبەر خاتری ئەوەی کەچەند خزمەتگوزارییەک هەبوو بەپێی توانا ئەو توانا زانستییە نەبوو، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا لە ئاستێکی بەرزداین".

سامان بەرزنجی راشیگەیاند، ئێستا زۆربەی زۆری دکتۆرەکان پەیڕەوی ئینفەیشن کۆنتڕۆڵ و رێگری لە نەخۆشییە گوازراوەکان دەکەن. بەڵام لە هەمووشی گرنگتر خودی پزیشکی ددان و ئەو کارمەندانەی کە جارێکی دیکە چاودێرن لەسەریان کە بەڕێوەبەری ئەو دامودەزگانەن واتە بەڕێوەبەری بنکە یاخود نەخۆشخانە یان سەنتەر، کە دەبێت بە وردی چاودێری رەوشی مامەڵەکردن لەگەڵ پڕۆسەی هەوکردن بکەن.

ئەوەشیخستەڕوو، لە رووی ئامێری پزیشکییەوە یان ئۆتۆ کلێڤە رێگە گرتن لە هەندێک بەکارهێنانی هەندێک ئامێری دیکەی کۆن کە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی هەوکردن لە ئۆڤن یاخود هەندێک بابەتی دیکەی خاوێنکەرەوە لە ئێستادا گرنگە بۆ هەموو سەنتەرێک و نەخۆشخانەیەک و بنکەی تەندرووستی.