سبەی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دیاری دەکرێت

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی

K24 - هەولێر

لیژنەی باڵای بینینی مانگ لەھەرێمی کوردستان، کە سەر وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، سبەی بڕیار لەسەر دیاریکردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئێوارەی سبەی یەکشەممە (10ی ئاداری 2024) لیژنەی باڵای بینینی مانگ، بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکان لەپارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز کۆدەبێتەوە و لە چەند شوێنێکی جیاوازی کوردستان چاودێری بینینی مانگ دەکەن".

هەروەها رایگەیاندووە، لە سەر بنەماوبەڵگە شەرعییەکان بڕیاری لەسەر دیاری کردنی یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدرێت .