مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق بە درۆن هێرشیکردە سەر دوو ناوچەی ئیسرائیل

درۆن
درۆن

K24 – هەولێر:

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق رایگەیاند، لەرێگەی درۆنەوە هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان، هاوکات بەندەری حەیفاشیانیشیان بۆردوومانکردووە.

بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لەعێراق، بڵاویکردەوە، لە رێگەی درۆنەوە هێرشیانکردووەتە سەر بنکەیەکی ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان و بەندەری حەیفاشیان، هاوکات بەرەی مقاوەمە دەڵێت: ئەمە قۆناغی دووەمی بەرەنگاریی و رووبەڕووبوونەوەی ئیسرائیل و پشتیوانیکردنە لە گەلی فەڵەستین لەغەززە.

هێرشەکانی بەرەی مقاوەمە لەکاتێکدایە، ماوەی زیاترە لە مانگێکە ئەو بەرەیە هێرشەکانی بۆسەر بنکەکانی ئەمەریکا لە عێراق و سووریا راگرتووە.

هەروەها لە ماوەکای رابردوودا بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارەتی خۆی لە چەندین هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا راگەیاندووە.